رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 24ـی 9ـی 2023، تایبەت بە ڕاگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆ‌و خرایه‌روو.به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار،
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به راگرتنى كاركردنى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى هه‌ر سێ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى.بوار زانیویه‌تى، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كارى ئه‌نجوومه‌نه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاردرا به پێدانى مووچه و شایسته داراییه‌كانى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان.دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی 24ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان له دژی مادەی 2ی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بو کە تەمەنی یاسایی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە درێژکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆی خەرجی مەچەو نەسرییەی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان مانگانە ٢٥٧ ملیۆن دینارە.