گرنگ

زۆرمان بەدەم پارتییەوە داوە، نازی پارتیمان زۆر هەڵگرتووە


 

شاڵاو عەلی عەسکەری:

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیای نزیک لە حزبەکەی ئاشکرای دەکات لە ڕابردوو زۆر نازی پارتییان هەڵگرتووە. کارێکی هەڵەیان کردووە زۆریان بەدەم پارتییەوە داوە. ڕەخنەی لە مام جەلال سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی گرت ئەو کارانەی لە بەرامبەر یەکڕیزی کورددا بۆ پارتی کردووە.

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەوەی ڕاگەیاندووە لە بەرامبەردا پارتی بەو شێوەیە مامەڵەی نەکردووە و پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بە نمونە هێنایەوە کە پێشتر یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگا زۆرینە بووە، بەڵام خۆیان کورسیەکانی یەکێتیان داوەتە پارتی کاتێک ئەندامێکی ئەنجومەن ئەرکێکی تری وەرگرتووە .بەڵام کاتێک پارتی بووەتە زۆرینە لە ئەنجومەن ئامادە نەبووە پارێزگارێکی کورد لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ کەرکوک دابنرێت. بەو هۆیەوە چەندین ساڵە عەرەبێک پارێزگاری کەرکوکە.

شاڵاو عەلی عەسکەری، ووتیشی ”بە پێچەوانەی پارتییەوە، یەکێتی هیچکات مەرجی لەسەر پارتی نەبووە لە پۆستەکان هەر کەسێک دابنێت. ئەو ڕێگایەی بەرامبەر پارتی گرتبوومانەبەر لە ئەنجامدا بە زیانمان شکاوەتەوە”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color