گرنگ

شەری رابردوو لە كێفی پایتەختی ئۆكرانیا چی روویدا؟


 



بوار: ئاژانسەكان

ئیدارەی سەربازی کیێڤ رایگەیاند، هێزی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە ئاسمانی پایتەختی لەناوبردووە، كە هێرشەکەی بە "بەهێزترین" وەسفکردووە لەماوەی شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ روسیا.

ئیدارەی سەربازی شاری کیێڤ لە تەلەگرامدا راشیگەیاند، پایتەختی ئۆكرانیا لە بەهاری رابردووەوە هێرشی لەو شێوەیەی بە خۆوە نەبینیوە، كە  بە گشتی زیاتر لە ٢٠ ئامانجی دوژمنکارانە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێنراون.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر کیێڤ دوو کەس کوژراون، هاوکات "ئاژانس فرانس پرێس"یش هەواڵی چەند تەقینەوەیەکی لە پایتەختی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شارەکە بیستراوە، نزیکەی کاتژمێر پێنجی بەیانی بە کاتی ناوخۆ.

سەرۆکی ئیدارەی سەربازی شارەکەش، سێرگی پۆپکۆ، نووسیویەتی، خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان لە ناحیەی دارنیتسکی لە باشووری کیێڤ جێگیرکراون، بۆ بەدەمەوەچوونی برینداران.

هەروەها ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووە، "خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکن لە ناحیەی دارنیتسکی، کە بەردەوامە لە سووتانی پاش کەوتنە خوارەوەی پاشماوە لەسەربانی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە دوای هێرشەكە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color