گرنگ

تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم ناچار بە شەڕى گەریلا بکات


 

تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم ناچار بە شەڕى گەریلا بکات

بوار:

سەردانەکەی گولەر وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغداد و هەولێر پەیوەندى بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ئەو وڵاتە لە دژى گەریلاکانى قەندیل هەیە، ئەوەش بە گوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى عەرەب.

بە گوێرەى رۆژنامەکە تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێمى کوردستانیش پابەند بکات بە شەڕى گەریلا ، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێککەوتن و گفتوگۆکانى نێوان ئەنقەرەو بەغداد لەلایەک، ئەنقەرەو هەولێر لە لایەکى تر بەستووەتەوە بەو پرسەوە.

سەردانەکە نزیکەی دوو هەفتە دوای دوو سەردانی یەک لە دوای یەک لەلایەن ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر هات، کە لەو ماوەیەدا دیدارێکی بەرفراوانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و نوێنەری حزب و نەتەوەکانی ئەنجامدا.

لە راپۆرتەکە باسى لەوەش کردووە، کە تورکیا هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ واژووکردنى رێککەوتنى ئەمنى لەگەڵ عێراق، دواتر لەسەر بنەماى ئەو رێککەوتنە رێککەوتنى ئابوورى لەگەڵ بەغداد دەکات، هەر لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، تا بابەتى راکێشانى هێڵى رێگاى گەشەپێدان لە فاوەوە بۆ تورکیا، ئەمە جگە لە بابەتى بەردانەوەى ئاو بۆ عێراق لە هەردوو رووبارى دیجلەو فورات.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color