گرنگ

دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی ڕەت کردەوە


 
لە دوو سکاڵادا هەریەک لە محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرۆکی قەوارەی کەرکونا و ئەمیل بترۆس کاندیدی دەرنەچوی کۆتای مەسیحی لە پارێزگای کەرکوک داوایان لە داگای فیدڕاڵی عێراق کردبوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبوەشێنێتەوە.
 
لە سکاڵاکە ئاماژە بەوەکرابوو، پێش هەڵبژاردن وردبینی لەتۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکە نەکراوە .
دوای دانیشتن و گفتوگۆکردن، دادگای فیدڕاڵی هەردوو داواکەی ڕەت کردەوە بەپاساوی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک لە تایبەتمەندی و پسپۆڕی دادگاکە نیە.
لە سکاڵایەکی تردا حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای کردبوو، وردبینی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت و دادگاکە داوا لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکات پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران وردبینی بۆ تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدات، ئەم داوایەش رەتکردەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color