گرنگ

دادگاى فیدراڵى عێراق هەڵوێستێکى نوێى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیاند


 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق راگەیەنراوێکى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوەو جەختى لە ناردنى پارەى موچەى مانگى شوباتیش کردەوە.

دادگاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە راگەیەنراوێکى لەبارەى ناردنى پارە بۆ موچەى فەرمانبەران کردەوەو رایگەیاند، دەبێت پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە وادەى خۆى بنێرێت.

دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانى هەرێمی کوردستانیش دەکاتەوەو داواى لە وەزارەتى داراییش کردووە، کە بەردەوام بێت لە ناردنى پارەى موچە.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگى رابردوو دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاری لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستاندا و هەردوو حکومەتى هەرێم عێراقى پابەند کرد، بۆ ئەوەى لەکاتى خۆى موچەى فەرمانبەران دابەش بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color