گرنگ

مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە


 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە بارەی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بخاتەڕوو. 

 

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دواخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەخرێتەڕوو.

 

لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرس و لایەنە عێراقییەکان پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد. لە ئێستاشدا سەرۆکایەتی هەرێم لە هەوڵدایە هەڵبژاردن بۆ ماوەی چوار مانگ دوابخات.

 

لەلایەکی تر دوێنێ، ۳۰ی نیسان، هەر چوار فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color