ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە سوپای ئەمەریکا لە عێراق دەکشێتەوەو لەهەرێم جێگیر دەبێت. ئامانجی ئەمەریکا مانەوەی درێژخایەنە لە هەرێم. چونکە ناوچەیەکی گرنگ و نزیکی ئێرانە و لەوێوە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەپارێزێت. ڕۆژنامەکە سەردانێکی فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزی ئەمەریکا (سێنتکۆم)ی بۆ هەرێم ئاشکرا کردووە کە چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کەوتووە و پشتیوانی ئەمەریکای بۆ هەرێم دووپات کردوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب کشانەوەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە لە بنکەکانی عێراق کە لایەنە شیعەکان و گروپە چەکدارەکان داوای چوونەدەرەوەی ئەمەریکا لەعێراق دەکەن و لەماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان هێڕشیان بۆ سەربنکەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوەو پێدەچێت دەستی ئەمەریکا کراوەتر بێت لە دوای کشانەوەی لەعێراق لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان و مانەوەی ئەمەریکا لەهەرێم چۆڵ نەکردنی گۆڕەپانەکەیە بۆ ئێران کە پشتیوانی ئەو لایەنانە دەکات کە داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق دەکەن وکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەئاڕاستەی هەولێر و فراونکردنی بوونی سەربازی ئەمەریکا لە هەرێم بەئاشکرا خراوەتە ڕوو و بەرپرسانی سێنتکۆم کە فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن هەرێمی کورستان بە هاوبەشی ستراتیژی سەربازی ناو دەبەن.