گرنگ

شارەزایەکی ئابوری عێراق: زۆر گرنگە بە خێرایی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت رێبکەون

2025-09-06

 
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عێراق رایدەگەیەنێت، زۆر گرنگە هەرێمی کوردستان و عێراق بەخێرایی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت بگەنە رێکەوتن. نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق رایگەیاندووە، لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە. ناوبراو روونیکردۆتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئۆپێک، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتۆتە سێ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کە سەرجەمی لە رێگەی دەریاو باشورەوە هەناردەی کراون، بەوەش عێراق نزیكبووەتەوە لەوپەڕی توانای هەناردەکردنی خۆی کە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا. مەرسومی وتویەتی، لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەندو هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color