گرنگ

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز: هەرێم لەڕێگەی26 دەروازەی نافەرمییەوە نەوت بەقاچاخ دەفرۆشێت

2025-09-06

 

ئەندامێمی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت لە دەروازە نافەرمییەكانەوە، بەغداش بێدەنگە و نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات. عەلی مەشكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێم بەردەوامە لە بەقاچاخبردنی نەوت و تەنانەت بەغداش نازانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكات، هۆكارێكی بە قاچاغبردنی نەوتیش ئەوەیە كە دەروازەكان لەلایەن بەغداوە كۆنترۆڵ نەكراون. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا هەرێم لە رێگەی ٢٦ دەروازەی نافەرمییەوە نەوتەكە بە قاچاخ رەوانەی دەرەوە دەكات، هاوكات ناكۆكییە سیاسییەكان وایانكردووە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز دوابخرێت، دەركردنی ئەو یاسایەش ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر یەكلایی دەكاتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژیك جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئەوەی ڕاگەیاند بووك ە لە پارێزگاكانی باشووری عێراق نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت و حكومەتی عێراقیش بێدەنگە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color