وابڕیارە لەمانگی 11ی ئەمساڵەوە ڕێگە بەكۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل نادرێت ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردەبكەن، هاوكات دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 تا 2026 هاوردە بكە نبۆ هەرێمی كوردستان. بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، ساڵانە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لەڕووی جۆری مۆدێلەوە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بۆ ئەمساڵیش بازرگانانی ئۆتۆمبێل مامەڵەكانیان بۆ هاوردەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2026 دەست پێ كردووە. ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ڕێنماییەكان، لەمانگی 11ی ئەمساڵەوە، ڕێگە بەكۆمپانیاكان نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 هاوردە هەرێم بكەن، هاوكات هاوردەی ئۆتۆمبێلی 2026، لە مانگی 11وە دەستپێدەكات. بەوتەی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هاوردەی ئۆتۆمبێل، پێشبینی دەكرێت كەمتر لە دوو مانگی دیكە، ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2026 بگاتە كوردستان، خواستیش لەسەر ئۆتۆمبێل زۆرە، بەتایبەت ئۆتۆمبێلی نوێی كارەبایی. ئەوەش لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 400 كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستاندا مۆڵەتی كاری بازرگانی ئۆتۆمبێلیان هەیە، رۆژانە ئۆتۆمبێلی نۆی نمایش دەكەن و لەئەمساڵیشدا نزیكەی 91 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.