گرنگ

فوئاد حسێن: لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دروستبووە

2025-09-06

 

د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتن لەنێوان دروستبووە. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داهاتی نانەوتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دروستبووە، بۆ هەناردەی نەوتیش دەبێت کۆبونەوەی سێقۆڵی لەنێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان دروست ببێت. ناوبراو ڕونیکردەوە، ئومێدەوارن تا رۆژی سێشەممە لیژنەکانی هەردوولا بگەنە رێکەوتن بۆ ئەوەی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند بکرێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color