دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی کەناڵەکەیان، ئەمڕۆ ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرایەوە. سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، هەوڵەکانیان بۆ ئازادی کاری کەناڵی زووم هەنگاوێکی بڕی، ئەمڕۆ کلیلی ئۆفیسی کەناڵەکە وەرگیراوەتەوە. میترۆ دەڵێت، پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن، بەردەوام دەبن لە چاودێری پرۆسەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەناڵەکە بەبێ فشار. کەناڵی زووم بە میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دادەنرێت، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی لە ئوتێل لالەزار، پەخشی کەناڵەکە وەستا.