گرنگ

پڕۆژەی ڕووناکی، بەخێرای لە زۆنی سەوز جێبەجێ دەکرێت

2025-09-07

 

کارەکانی پڕۆژەی ڕوناکی بەخێرایی لە زۆنی سەوز جێبەجێ دەکرێت. لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار قەزا دەخرێنە ناو سیستەمی کارەبای ۲٤ کاتژمێری. قەزاکانی ماوەت و شارباژێڕ کارەبایان بووەتە ۲٤ کاتژمێری. سەرەتای هەفتەی داهاتووش قەزاکانی کۆیە و تەقتەق دەچنە ناو سیستەمەکە. ئێوارەی رۆژی ٤ی ئاب، هەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت بە تەواوی گوند و ناحیەکانیەوە کارەبایان بووەتە ۲٤ کاتژمێری و خرانە ناو سیستەمی پڕۆژەی ڕوناکیەوە. چوارتا و ماوەت و ناحیەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گاپیڵۆن و هەموو گوندەکانی ئەو دوو قەزایە ۲۲ هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە. ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لەناو سیستەمی ڕووناکی گەیشتە نزیکەی ۳۹٥ هەزار هاوبەش. لە پارێزگای سلێمانی سەنتەری شاری سلێمانی و ناحیەکانی بەکرەجۆو عەربەت و تاسلوجە هەرسێ قەزای قەرەداغ و شارباژێڕ و ماوەت لەناو سیستەمی ۲٤ کاتژمێریدان. لەهەموو ئەو ناوچانە نزیکەی ٦٥۰ مۆلیدەی کارەبا لەکارکردن وەستاون و زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی کارەبایان بووەتە ۲٤ کاتژمێری. ڕۆژی شەممەی داهاتوو قەزاکانی کۆیە و تەقتەق و ناحیەکانی ئاشتی و سێگردکان و دێگەڵە و ئیلینجاغ و سکتان دەچنە ناو سیستەمەکەوە کە دانیشتوانیان نزیکەی ۱٦۰ هەزار کەس زیاترە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color