ئەمڕۆ (ڕاست نوری شاوەیس)، برای دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس لە هەولێر كۆچی دواییكرد، كە كۆچكردوو وەزیری نیشتەجێكردبووە لەكابینەی دووەمی حكومەتی هەرێم. ڕاست نوری شاوەیس، بەیانی ئەمڕۆ بە نەخۆشی لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد، ناوبراو لە كابینەی دوەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزیری نیشتەجێكردن بوە، هەروەها باڵیۆزی عێراق بووە لە تونس و مەغریب. ڕاست نوری شاوەیس، برای دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانە و هەروەها باوكیان، "نوری شاوەیس"، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بوە، لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا. بڕیارە تەرمەكەی لە پیرمام بە خاك دەسپێردرێت.