گرنگ

ئێران ئاوی زێی بچوكی بەردایەوە و بەربەستێكی ئاوی ڕووخاند

2025-09-07

 

ئەمڕۆ ئێران بەشێك لە ئاوی زیی بچوكی بەرداوەتەوە ئەوەش دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك هاوكات بەهۆی بەردانەوەی ئاوی زێی بچوك بەربەستێك كە بۆ گلدانەوەی ئاو بۆ پرۆژەی ئاوی خاس دروستكرابوو ڕووخاوە. مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس ڕایگەیاند: لەئێستادا كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی بەرداوەتەوە، بەوهۆیەشەوە ئەو بەربەستەی كە لەئاست پڕۆژەی ئاوی خاس بۆ گلدانەوە ئاو دروستمانكردبوو، بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوەكە ڕوخاوە، لەئێستادا دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەقەڵادزێ كێشەی نییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵانە لەم وەرزەدا دووچاری ئەو گرفتە دەبینەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانە ئێمە ئامادەكاریی خۆمان دەكەین بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، لەو ڕوەشەوە چەندین نوسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركردوە. بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس ئەوەشی وتووە، لەئێستادا كۆمپانیایەك لەهەوڵی دیزانی بەربەستێكی كۆنكرێتیدایە لەئاست پڕۆژەی ئاوی خاس تا ئاوی پێویست گلبداتەوەو پڕۆژەی ئاوی خاس لەكارنەكەوێت. پڕۆژەی ئاوی خاس لەقەزای پشدەر پڕۆژەی سەرەكی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 95 هەزار دانیشتوانی سنورەكەیە كە بۆ دابینكردنی ئاو بۆ پڕۆژەكە پشت بەئاوی زێی بچوك دەبەستێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color