گرنگ

جێگری سەرۆكی سەندیكای زێڕنگرانی هەولێر: خواستی كڕینی زێڕبۆ هاوسەرگیری لە%50 كەمیكردووە.

2025-09-07

 

ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بەبێ حەقدەست لە هەرێمی كوردستان 715 هەزار دینار مامەلەڵەی پێوەكراوە، جێگری سەرۆكی سەندیكای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت: خواستی كڕینی زێڕ بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ لە%50كەمی كردووە. عەبدوڵڵا ئەكرەم، جێگری سەرۆكی سەندیكای زێڕنگرانی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە، كڕینی زێڕ بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری بە رێژەی زیاتر لە 50% كەمی كردووە، هاوكات كڕین و فرۆشتنیش زۆر زۆر كەم بۆتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئێستا وەك جاران نەماوە و خەڵك زێڕ بۆ جوانكاری ناكڕێت، چونكە نرخەكەی زۆر بەرزە؛ خەڵك بۆ هاوسەرێتیش كەم دەیكڕِن، چونكە نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسەی زێر گەیشتۆتە 3586 دۆلار. ئەمڕۆ نرخی مسقاڵیك زێری عەیار 24 بە 819 هەزارە و عەیاری 21 بە 717 هەزار و 18 بە 615 هەزارە و هەفتەی ڕابردوو زێڕ نزیكی 165 دۆلار بەرزبۆتەوە، كە ئەوە ڕێژەیەكی بەرزە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color