میدیای نەوەی نوێ بڵاویكردەوە كە تا ئێستا سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەكی و لە ژووری تاكەكەسیدایە. ئەمڕۆ یەك شەممە میدیای نەوەی نوێ ئەوەیان بڵاوكردەوە،دوای ئەوەی دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیكردنی بەسەر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سەپاند، بڕیار بوو شاسوار عەبدولواحید بگواسرایەتەوە بۆ زیندانی سەرەكی بەڵام تا ئێستا نەگواسراوەتەوە و لە ژووری تاكەكەسیدایە. ئاماژەبەوەشكراوە، پارێزەرەكانی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیان ڕاگەیاندووە، نەگواستنەوەی شاسوار عەبدولواحید بۆ زیندانی سەرەكی و هێشتنەوەی لەژووری تاكەكەسی پێشێلكاری یاساییە. ئەمەش لە كاتێكدایە، كە نزیكەی مانگێكە شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە و دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیكردنی بەسەر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سەپاند.