گرنگ

سەفین دزەیی: كوردستان پێگەیەكی بەهێزی لە ئابووریدا بۆ خۆی دروستكردووە

2025-09-08

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات،هەرێمی كوردستان توانیویەتی پێگەیەكی بەهێز لە ئابووریدا بۆ خۆی دروست بكات و بە شێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێش بچێت. دزەیی سەفین بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان وەك بازاڕێكی گەورە و كراوە بۆ كەرتی تایبەت دەبینرێت و حكوومەتی هەرێم سیاسەتی ئەوەیە بایەخێكی زۆر بەم سێكتەرە بدات، ئەمە بە ئامانجی فرەچەشنكردنی ئابووری و كردنەوەی دەرگا بەڕووی سەرمایەگوزاریی بیانی و هێنانی سەرمایەگوزاران لە وڵاتانی جیاجیاوە بۆ هەرێمی كوردستان. ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئاستەنگەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەوان ڕێگر نین لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە. بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە 25ـی ئاداری 2023وە تا ئێستا، عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە 28 ملیار دۆلار زیانیان بەركەوتووە بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتەوە،لە كاتێكدا عێراق بە بڕیاری دادگای پاریس مەبەستی بوو توركیا قەرەبووی بكاتەوە، بەڵام توركیا تا ئێستا ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەكردووە و چاوەڕوانكردنی وەرگرتنی نزیكەی ملیارێك و نیو دۆلار لە كاتێكدا زیانی 28ملیار دۆلار تۆمار كراوە، لە ڕووی ژمێریارییەوە كارێكی ناڕەوایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color