گرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی ناسینەوەی تەرمە سوتاوەکەی لالەزار، دووخێزان پشکنینیDNAیان کردووە

2025-09-08

 

تائێستا ئەو تەرمە نەناسراوەتەوە کە لە شەوی شەڕەکەی لالەزار بەسوتاوی دۆزرایەوە، هاوکات دووخێزانیش پشکنینی DNAیان کردووە بۆ وەرگرتەنەوەی تەرمە سوتاوەکە بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، دوو خێزان بەهۆی دیار نەبوونی چارەنوسی کوڕەکانیان لە ڕووداوەکەی لالەزار پشکنینی DNA یان کردووە بۆ دڵنیا بوون لەو تەرمەی لە ڕووداوەکەی لالەزار سوتاوە و لە پزیشکی دادی سلێمانیەو ناناسرێتەوە کوڕەکەی ئەوانە یاخود نا. ئاماژەبەوەشکراوە، ئەودوو خێزانە بەهۆی دیار نەبوونی چارەنوسی کوڕەکانیان دوای ئەوەی هیچ سۆراخێکی کوڕەکانیان دەست نەکەوتووە لە زیندانی ئاسایش پشکنینی DNA یان ئەنجامداوە تا بەراورد بە نمونەی DNA ی تەرمە سوتاوەکەی لالەزار بکرێت. بوار ئەوەشی زانیوەکە، بڕیارە پزیشکی دادی سلێمانی دوای تەواو بوونی ئەنجامی پشکنینی DNA ئەو دوو خێزانە بڕیار لەسەر تەرمەکە بدات و ئەگەر هەرکام لە پشکنینەکان هاوتای یەک بوون لەگەڵ تەرمەکەدا ئەوکات ڕادەست دەکرێتەوە. ئەوەش لەکاتێکووایە کە، لەڕووداوی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی لەلالەزار گیان لەدەستدانی پێنج کەس پشتڕاست کرایەوە کە سێ کەسیان ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ئاسایش بوون و دوو کەسیان چەکداری لالەزار بوون و یەکێک لە چەکدارەکان بەهۆی سوتانی تەرمەکەی ناناسرێتەوەو تا ئێستا ڕادەستی کەسوکاری نەکراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color