بەهۆی وێنەگرتنی خاوەن كەبابخانەیەك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كە پێشتر خۆی وەك لایەنگری سەدر ناساندبوو، وایكردووە كە لایەنگرانی سەدر تووڕەبكات و بایكۆتی كەبابخانەی بكەن و داوای لێ دەكەن لە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆی و سوودانی پەشیمان بێتەوە. سالم دەعبوول، كەخاوەنی یەكێكە لە كەبابخانە بەناوبانگەكانی بەغدا و و لە پەیجەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ملیۆن و 800 هەزار لایكی هەیە، وێنەیەكی خۆی و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی داناوە و لەسەری نووسیوە، "لە دیدارێك لەگەڵ سەرۆك تاوتوێی چەندان بابەت كرا، گرنگترینیان هاوكارییە مرۆییەكان بوو، سوپاس بۆ سنگ فراوانییەكە سەرۆك وەزیران، پێشتر سالم دەعبوول خۆی وەك لایەنگری سەدر ناساندووە . ئەو پۆستەی سالم دەعبوول زیاتر لە پێنج هەزار و 300 لایكی بۆ رۆیشتووە، زۆربەیان لە لایەنگرانی سەدر، بە یەكەوە هەڵمەتێكیان راگەیاندووە و داوای بایكۆتكردنی پەیج و كەبابەكەی سالم دەكەن، مەرجی ئەوەیان داناوە ئەگەر پۆستەكەی لەگەڵ سوودانی لابدات، ئەوا ئەوانیش بلۆكی ناكەن.