گرنگ

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی هات و چەند بڕیارێك دران

2025-09-09

 

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات و بڕیاردرا كە بابەتی داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكرێت، هاوكات داو الە هەرێم كراوە ئەو نەوتەی كە ئێستا كۆمپانیا ناوخۆیەكان بەرهەمی دەهێنن ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی بكەن. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت نەدراوە، بەڵكوو ئەو بابەتە هێڵدراوەتەوە بۆ ئەوكاتەی كە هەرێم نەوت رشادەست دەكات لەگەڵ ڕێككەوتن لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەوە ڕازی بووە كە ئەو نەوتەی ئێستا كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن 50 هەزاری لێجیابكرێتەوە و ئەوی دیكەی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی بكەن، بەلام دیار نییە ئاخۆ هەرێم بەو داواكاریە ڕازی دەبێت یاخود نا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color