گرنگ

نهێنى پشت پەردەی هێرشەکەى سەر دەوحە.. کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە، ١٥ فڕۆکە و یەک ئامانج

2025-09-09

 

میدیا ئیسرائیلییەکان ڕووداوەکانی پێش هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر دەوحەى پایتەختى قەتەر لە ڕۆژی سێشەممە ئاشکراکرد، کە سەرکردەکانی حەماسیان کردە ئامانج. ڕۆژی پێشووتر سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ڕاگەیاندووە، حەماس ئەو پێشنیازە نوێیەی لە قەتەرییەکان وەرگرتووە، کە هەفتەی ڕابردوو لە پاریس لە ستیڤ ویتکۆف نوێنەرى ترەمپ وەریانگرتبوو. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس کۆبوونەوە، بڕیاریاندا ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە و تاوتوێی ئەو پێشنیازە بکەن، کە لە ئەمریکاوە گەیشتبوو". وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی نزیکەی 15 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە. زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا لە ئامانجەکەیان داوە. تەنها یەک ئامانج هێرش کراوەتە سەر. فڕۆکەکان فڕۆکەوانەکان دوای تەواوکردنی هێرشەکە لە ئیسرائیل بە سەلامەتى نیشتنەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە ناوەڕاستی ئیسرائیلەوە ئاڕاستە کراوە، هاوکات هێزی ئاسمانی بەرپرسیار بووە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە. لە کاتی هێرشەکەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، شلۆمی بێندەر، بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و بەرپرسی بە وەکالەتی شاباک و جێگرەکەی ئامادەبوون. هاوکات لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاسمانیدا، سەرۆکی ئەرکانی سوپاى ئیسرائیل ئایال زەمیر و فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەنەڕاڵ تۆمەر بار ئامادەبوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color