لە هەڵمەتی دوو ڕۆژی ڕابردووی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، ۲٤ داواکراو دەستگیر دەکرێن. کە فرمانی گرتنیان لەلایەن دادوەرەوە هەبووە. لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی پۆلیسی کەرکوک لەناو شاری کەرکوک و بازگەکان و قەزا و ناحیەکان، ۲٤ کەس دەستگیر دەکرێن. کە فرمانی گرتن و فرمانی سزادانیان لەلایەن دادوەرەوە هەیە. سەرجەمیان ڕادەستی دادگا کراون. هاوکات دەست بەسەر دوو پارچە چەکی نایاسایی دەگیرێت. لە ماوەی دوو ڕۆژدا ۷٤ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سکیل بەهۆی سەرپێچی یاساوە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ سزا دەدرێن و دوو سواڵکەر دەستگیر دەکرێن. هەڵمەتەکەی پۆلیس بۆ نەهێشتنی کەسانی داواکراوە لە پارێزگای کەرکوک تا ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و لەهەمانکات ڕێگرییە لە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و سەرپێچی هاتوچۆ.