گرنگ

ئاری هەرسین: كێشەكان لەگەڵ عێراق دەگەنە مریشكە رەشە

2025-09-13

 

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بڕیار لەبارەی داهاتی نانەوتی نەدات، ئەوا كێشەكان دەگەنە مریشكە رەشە و ئەوكاتیش سەقامگیری سیاسی تێكدەچێت. ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بە بواری راگەیاند، دەبێت ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی  حكومەتی هەرێم بدات، چونكە ئەگەر وا نەكات ئەوا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گەورەتر دەكات و ئەو كاتەش دەگاتە مریشكە رەشە، ئیشیش گەیشتە مریشكە رەشە، سەقامگیری سیاسی عێراق تێكدەچێت. بەهۆی جیاوازی بۆچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە داهاتی نانەوتی بەتایبەتیش داهاتی رسومات كە هەرێم پێیوایە دەبێت سەدا 100 بۆ خۆی و عێراق داوا دەكات سەدا 50ی بۆ هەرێم بێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو كێشەیە رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكات بۆ چارەسەركردنی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color