وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دیاریكردنی 250 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دەكات، هاوكات لە مانگی 11 بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پشوو بێت، ئەم پشووە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاردراوە لە ڕۆژی 5/11 تا 13/11ی 2025 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوو بێت، بە ناوەندەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، ئەمەش وەك بەكارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنكەی دەنگدان. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دیاریكردنی 250 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دەكات، هاوكات لەسەرتاسەری عێراق هەشت هەزار بنكە و 30 وێستگەی دەنگدان ئامادە دەكرێن.