پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، ڕێگا بەهیچ كەس و كۆمپانیایەك ناردێت نەوتی سپی بهێنێتە سنوری هەولێر و دهۆك جگە لە كۆمپانیای مەتین، ئەم قۆرخكاریە وای كردوە نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە (١١٥ هەزار) دینارەوە زیاد ببێت بە (١٥٠هەزار) دینارو ئاوا بڕوات دەچێتە (٢٠٠ هەزار) دینار. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، چەندین كەس نەوتیان هێناوە لە بازگەكان ڕێگایان نەداوە داخڵی بكەن، هەر لای بازگەكە بەرمیلی بە (١١٠ هەزار) دینار بە ناچاری فۆشتویانەتە كۆمپانیی مەتین، ئێستا مەتین، بڕێكی زۆر زۆری خەزن كردوە و دەیانەوێت بە (٢٠٠ هەزار) دینار بیداتە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ ئەوەی حكومەت بە (١٠٠ هەزار) دینار بیداتە هاوڵاتی، ئەمەش نزیكەی 100 ملیار دینار زیانە لە خزێنەی گشتی. عەلی حەمەساڵح ئەوەشی نوسیوە، كاك مەسرور، ئەمە ڕێك لە دەسەڵاتی تۆدایە، قۆرخكاری و گەندەڵیەكی ڕونە، ئەمە زیانی گەورە لە خەڵك دەدات كە هەم نەوت گرانبێت و هەم كارەباش لە زستان خەڵك چیبكات، بەو پارەی ئێستا لە دەعمی سوتەمەنی دەیداتە یەك كۆمپانیا ئەگەر خۆی بیكات، دەتوانێت لەبری ئەوەی بە (١٠٠ هەزار) دینار بەرمیلێك بدات بەهاوڵاتی بە (٢٥ هەزار) دینار بیدات