گرنگ

مەلابەختیار: هیوادارم ئەوەی لە سلێمانی روویدا لە هیچ ناوچەیەكی دیكە روونەداتەوە

2025-09-14

 

مەلابەختیار ئاماژە بەوەدەكات لەناو عێراق دەوڵەتی قووڵ هەیە، لە كوردستان هەندێك رووداومان بینی هیوادارم لەهیچ ناوچەیەكی دیكە ڕوونەداتەوە، جەختیشدەكاتەوە لەماوەی (5 بۆ 10) ساڵی داهاتوودا شتێك نامێنێت بەناوی هێزی چەكدارو گروپی چەكدار كۆنتڕۆڵنەكراو، نە لە عێراق و نە لەكوردستان مەلا بەختیار، سیاسەتەمەدار لە كۆنفرانسی دیموكراسی كە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند: لەناو عێراق دەوڵەتی قووڵ هەیە، هێزی چەكداری گەورەتری هەیە لە كوردستان، هەندێك رووداومان بینینی لە بەغداد روویانداوە لە كوردستانیش روویانداوە، پێویستە هێزی چەكدار شەرعی بێت و دەستور جێبەجێبكات و بیپارێزێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەك بەشێك نیم لە دۆخێكی سەربازی نەخوازراو نە لە كوردستان و نە لە سلێمانی ئەگەر روویدابێت و بەهەموو شێوەیەكیش رەتیدەكەمەوە، هیواداریشم ئەوەی لە سلێمانی روویدا لە هیچ ناوچەیەكی تری عێراق روونەداتەوە، هاوكات هێزی چەكداری لۆكاڵی و حزبی زیان بە دیموكراسی و زیان بە هاوڵاتیان و ئازادییەكانی هاوڵاتیان دەگەیەنن، بەهیچ شێوەیەكی ئەمە دۆخێكی دروست نییە. مەلا بەختیار ئەوەشی خستووەتەڕوو، دڵنیاتان دەكەمەوە، نە لە عێراق و نە لە كوردستان و نە لە ناوچەكەش گروپە چەكدارە كۆنتڕۆڵنەكراوەكان نامێننەوە، بەوپێیەی بووەتە هۆی ئەوەی كێشەیەكی ئێجگار گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبدات، ئەمانە حاڵەتێكی تەندروست بوون بۆ ئەوەی دەوڵەت و دامەزراوە پێكبهێنرێت، ئەوە دۆخێكی تایبەت و راگوزەر بوو كە تێمان پەڕاند.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color