گرنگ

گەورەترین وێستگەی کارەبا لە کەرکوک دروست دەکرێت

2025-09-14

 

وێستگەیەکی کارەبا لە شاری کەرکوک دروست دەکرێت کە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٥۰۰ مێگاوات کارەبای دەبێت. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا داوە کە دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک. پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەکە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە و بەمزووانە لەلایەن پارێزگاری کەرکوکەوە کارە ئیداریەکانی تەواو دەکرێت و بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت. وێستگەکە توانای بەرهەمهێنانی هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و هەزار مێگاواتی بە غاز بەرهەم دەهێنێت و ٥۰۰ مێگاواتەکەی دیکەش لەڕێگای کۆمباین سایکڵ بەشێوەی وزەی پاک بەرهەم دێت. توانای وێستگە نوێیەکە لە کۆی توانای هەرسێ وێستگەی تازە و مەلا عەبدوڵا و دوبز زیاترە و دەتوانێت لەهەموویان زیاتر کارەبا بەرهەم بهێنێت و بەتەواو بوونی وێستگەکە پارێزگای کەرکوک دەتوانێت بڕی کارەبای پێویست بۆ تەواوی پارێزگاکە بەرهەم بهێنێت و پێویستی بە هاوردەی کارەبا نابێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color