سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی وەرزشكردندا، سەگێكی بێلانە لە سلێمانی پەلاماری جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندورستی سلێمانی داوە و بەهۆیەوە قاچی برندرابووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، د، (هێرش سەید سەلیم) جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەنزیك بینای پارێزگای سلێمانی لەكاتی وەرزشكردندا سەگ پەلاماریداوە. ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی پەلاماردانی ئەو سەگەوە جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بریندار بوەو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.