گرنگ

بنیامین ناتانیاهۆ: هەركەسێك مۆبایلی هەبێت، پارچەیەكی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە

2025-09-16

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە دیدارێكیدا لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە قودس، ستایشی توانای ئیسرائیلی كرد لە دروستكردنی دەرمان، چەك و تەكنەلۆجیای مۆبایل ڕایگەیاند هەركەسێك مۆبایلی هەبێت، لە ڕاستیدا پارچەیەكی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەركەسێك مۆبایلی هەبێت، لە ڕاستیدا پارچەیەكی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە، هاوكات ئەمەریكییەكان دەبێت سوودەكانی ئیسرائیل لە بوارەكانی وەك مۆبایل، دەرمان و خۆراك بە باشی درك پێبكەن. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك وڵات ناردنی پێكهاتەكانی چەكیان ڕاگرتووە، بەڵام ئایا دەتوانین لەم دۆخە دەربچین؟ بەڵێ ئێمە دەتوانین. ئێمە شارەزاین لە بەرهەمهێنانی چەك هاوكات سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لە هاوبەشیكردنی زانیاری هەواڵگری و سیستەمی چەك لەگەڵ ئەمەریكا كردەوە و ئاماژەی بەوەدا "بەشێكی زۆری هەواڵگری ئێوە لە ئیسرائیلەوە دێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color