گرنگ

بەچاودێری هێزەكانی هاوپەیمانان، هێزەكانی عێراق و هەرێم دەستیان بە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش كرد

2025-09-17

 

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە سنوری گوندەكانی ناحیەی شوان و دەوروبەری ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی هێزە عێراقییەكان و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، هاوكات هێزەكانی هاوپەیمانانیش چاودێری ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی فراوان لە سنوری ناحیەی شوان و ناوچەكانی هاوسنور لەگەڵ پردێ و تەقتەق دەستی پێكردووە، ئۆپراسیۆنەكە بە هاوبەشی لە نێوان هێزە عێراقیەكان و هێزە ئەمنیەكانی هەرێم بەڕێوە دەچێت و هاوپەیمانان چاودێری دەكەن. ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی دژە تیرۆر -سلێمانی و كۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم بەشدارن و بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی دووی وەزارەتی پێشمەرگەو بە بەشداری چەند فەوجێكی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق ئەنجام دەدرێت و ئۆپراسیۆنەكە ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی و ناوچە چۆڵەكان و چەند شوێنێكی گومان لێكراو لەخۆ دەگرێت. بوار ئەوەشی زانیوە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچەیە دوای ئەوە دێت ماوەی ڕابردوو لە یەكێك لە گوندەكانی نزیك ناحیەی پردێ و قەزای دوبز چەند چەكدارێكی نەناسراو بینران و هێزە ئەمنیەكان پشكنینێكی فراوانیان ئەنجامدا و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا چەند هێرشێكی بە فڕۆكە لە لایەن هێزی ئاسمانی عێراق بۆ وادی شای لە باشوری ڕۆژئاوای كەركوك و ئۆپراسیۆنێكی پشكنین لە چەمی ڕۆخانە ئەنجامدرا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color