لەوەش بەشێک لەو داهاتە بە مافی خۆی دەزانێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا رایگەیاندووە، سەبارەت بە دۆسیەی داهاتی نانەوتی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەسەر تێڕوانینی دەستووری و یاسایی خۆی لەسەر پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی کە پشت بە ماددەکانی (12/دووەم-د) و (21/دووەم) لە یاسای بوودجەی فیدڕاڵی و ماددەی 29 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و بڕگەی سێیەمی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی ژمارە 224 لە 2024/2/21 دەبەستێت، کە ئەمانە هەمووی یاسا و بڕیاری فیدڕاڵیین و بە دەقی ڕوون و ئاشکرا، پۆلێنی داهاتە ناوخۆییەکانی کردووە و بەشی هەر یەک لە گەنجینەی فیدڕاڵی و هەرێمێیشی دەستنیشان کردووە وەک لە دوا یادداشتی حکومەتی هەرێمدا هاتووە و بە فەرمی پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵ کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تائێستا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر داهاتی نانەوتی رێکنەکەوتون و حکومەتی عێراق یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسیەیەی رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە و بڕیارە سبەینێ دۆسیەکە یەکلایی بکەنەوە.