گرنگ

پشتیوان سادق: هەموو لایەنەكان هاوڕان كە عێراق بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە خۆی دەدزێتەوە

2025-09-18

 

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات لایەنەبەشدارەكانی كابینەی حكومەتی هەرێم هەمووان بڕوایان وایە، كێشەكان سیاسی و نادەستوورین، بەڵام بۆ داپۆشینیان، بیانوی تەكنیكی دەدۆزێتەوە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ڕایگەیاند: هەموو لایەنە سیاسییەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە عێراق پاساوی تەكنیكی بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە و كێشەكانی دیكە دەدۆزێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەمووان بڕوایان وایە كێشەكان سیاسی و نادەستوورین، بەڵام بۆ داپۆشینیان بیانوی تەكنیكی دەدۆزێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەم پێشهاتەی ئێستا لە ئارادایە وەكو خۆی بڕوات سەبارەت لێكتێگەیشتنەكانی هەولێر و بەغدا لە بارەی پرسی نەوت و تەواوبونی ڕێكارەكان، ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لە نزیكترین كاتدا

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color