گرنگ

لە کەرکوک، حزبی شیوعی ڕکابەری ڕەیان کلدانی دەکات

2025-09-18

 

حزبی شیوعی کوردستان لەپارێزگای کەرکوک لیستی هەڵبژاردنی نیە، بەڵام بەشداری هەڵبژاردن دەکات و دەنگ بەکاندیدێکی کۆتای مەسیحی بۆ پارێزگای کەرکوک دەدات. بەپێی زانیاریەکانی بوار، حزبی شیوعی دەیەوێت لەڕێگای ڕێکخستنەکانیەوە کاندیدێکی مەسیحی سەربخات بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەوەش لەکاتێکدا هەریەک لە بزوتنەوەی بابلیۆن بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی و لایەنێکی عەرەبی و پارتی، بەجیا چاویان لەکورسی کۆتای مەسیحیەکانە لەو پارێزگایە. بڕیاری حزبی شیوعی بۆ دەنگدانی بەکاندیدێکی کۆتا، بەهۆی سیستەمی سانت لیگۆیە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیڕەو دەکرێت و پێویستی بە دەنگی زۆرە تا کورسیەک مسۆگەر بکرێت، بەڵام کورسی کۆتا بەپێچەوانەوە دەنگی کەمی دەوێت. حزبی شیوعی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندیدێکی لەناو لیستی یەکێتی هەبوو، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ کاندیدێکی نیە و تەنها ڕێکخستنەکانی ئاڕاستە دەکات دەنگ بە کاندیدێکی کۆتای مەسیحیەکان بدات کە نزیکە لە حزبی شیوعیەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color