حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت، لەسەر میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی نەوت بەسۆمۆ و پێدانی شایستە داراییەکانیان گەیشتونەتە ئەنجام و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لەبەغدا ڕێکەوتنێکی نوێ ڕابگەیەنن. بەپێی زانیاریەکانی بوار، لە قۆناغی یەکەم ڕۆژانە ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت و لەگەڵ بڕێک لە نەوتی کەرکوک هەناردە دەکرێت و لە داهاتوو ئەو بڕە زیاد دەکرێت. بەپێی بەدواداچوونی لیژنەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمی ڕۆژانەی ماوەیەک بەر لە ئێستای نەوتی هەرێم ۲۳۲ هەزار بەرمیل نەوت بووە. بەپێی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکان بڕی ٦۰ تا ۷۰ لەسەدی نەوت پشکی هەرێم و بڕی ۳۰ تا ٤۰ لەسەد پشکی کۆمپانیاکانە. لەو نەوتەی بەرهەم دێت بڕی ٦٥ لەسەدی وەک پشکی هەرێم لێ جیا دەکرێتەوە. کە دەکاتە زیاتر لە ۱٥۰ هەزار بەرمیل و ٥۰ هەزار بەرمیلی وەک بەکارهێنانی ناوخۆی هەژمار دەکرێت. ۱۰۰ هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت. بەغدا بۆ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک ۱٦ دۆلار دەداتە کۆمپانیاکان.

|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |