گرنگ

پێشەوا هەورامانی: داواکارییەکانی بەغدادمان جێبەجێکردووە

2025-09-20

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، داواکانی حکومەتی بەغدادیان بۆ چارەسەری کێشەی مووچە جێبەجێکردووە و دواخستنی مووچە پێویستی بە کێشە و لەمپەر نییه. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە، بەغدا بابەتی موچەی بە هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆوە بەستوەتەوە، لە ئێستادا بابەتەی نەوت نزیكە لە چارەسەر و بەغدا و كۆمپانیاكان نزیكن لە ڕێككەوتن. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە " وەک حكومەتی هەرێم هەردوو داواكەی بەغدامان جێبەجێكردوە و هیچ شتێك لەسەر ئێمە نەماو ناردنی موچە پێویستی بەو دواخستن و كێشە و لەمپەرانە نیە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color