پێشبینی دەکرێت لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە و بەوەش گرفتێکی گەورەی بەردەم مووچە فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر ببێت. عامر خەلیل، بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باکور بەمیدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە. هەروەها وتویەتی، حكومەتی عێراق لەبارەی داواكاری كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان نەرمی نواندووە و لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان گەیشتوونەتە ئاستێکی باش لە رێکەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، كۆمپانیاكانی نەوت داوای گەرەنتی ماف و شایستەكانیان كردووە، حكومەتی عێراقیش رەزامەندی دەربڕیوە.