گرنگ

دوا وادە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دیاریکرا

2025-09-20

 

رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە وەک دوا وادە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە. عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە وەک دوا وادە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دیاریکراوە و دەڵێت، سۆمۆ نوسراوی کردوە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوت و ١٦ دۆلار دەداتە کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێم (٥٠ هەزار) بەرمیلی لادەمێنێتەو بۆ پاڵاوتن لە کارو لاناس، هەرێم ئەگەر نایدات بەدیلی چیە بۆ موچە. ناوبراو وتویەتی "عێراق هەموو وردەکاریەکانی خستوەتە بەردەستیان، کە تا ڕۆژی چوارشەم نەوت هەناردە بکرێتەوە". عەلی حەمەساڵح دەڵێت "کاتکوشتن لە خزمەت هەرێم نیەو بەلای کەم موچەی سێ مانگ(٧ و ٨ و ٩) دەخوات و مەترسی لەسەر سێی دواتر دروست دەکات".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color