جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێکەوتن کراوە و ئەرکی ئەخلاقی حکومەتی عێراقە دوو مووچە خەرج بکات. ئەمڕۆ د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شاری كەركوك، رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ڕێككەوتنی نەوتی و نانەوتی كراوە، پرۆپۆزەڵی رێككەوتنی نوێی نێوان توركیا و عێراق كۆتایی هاتووە لە نێوان كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا توركییەكان. ناوبراو روونیکردەوە، هیچ ئاستەنگێك نەماوە، ئەوەی ماوە حكوومەتی فیدراڵی عێراق ئەركێكی ئەخلاقی و قانونی لە ئەستۆیە بەرامبەر بەو ڕێككەوتنەی كە كراوە بۆ ئەوەی مووچەی دوو مانگ خەرج بكات.