پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان بە بەهەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەش دەبێت بنێردرێت. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هەفتەیەک لەمەوبەر، هەرێم نووسراوی رەسمی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ کرد، کە نەوتەکەی رادەست دەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لەو بڕەی هەناردەدەکرێت، ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ دەگێڕینەوە و ئەوەیتر، هەناردەدەکرێت، بە هەناردەکردنی نەوتیش، دەبێت مووچە بنێردرێت".