گرنگ

بوار هۆکاری گواستنەوەی بیناکانی قایمقامیەتی کەرکوک ئاشکرا دەکات

2025-09-21

 

بینای قایمقامیەتی ناوەندی کەرکوک گوازرایەوە بۆ بینای پارێزگای کۆن، بواریش هۆکاری ئاڵوگۆڕی ئەو دووبینایە ئاشکرا دەکات بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، لە ئەمڕۆ ۲۱ی ۹ هەردوو بەشەکەی قایمقامیەتی کەرکوک لە بینای قایمقامیەت و بینای پەسەند کردن (مۆرەکان) بوو گوازرانەوە بۆ بینای پارێزگاری کۆن . ئاماژەبەوەشکراوە، زۆربەی کاروباری هاوڵاتیان لە بەشی پەسەندکردن (التصدیقات) بوو کە مۆرکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بوو و ئەو بەشە لە بینایەکی زۆر کۆنی نزیک فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک بوو بەردەوام قەرەباڵەخی تێدابوو و کۆنی بیناکە بووە هۆی گلەی هاوڵاتیان و لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوک بڕیاری گواستنەوەی ئەو بەشە درا و لەگەڵ قایمقامیەتی کەرکوک گوازرانەوە ناو بینای پارێزگای کۆن. بوار ئەوەشی زانیوە، بەشی پەسەندکردن و مۆرەکان ڕاستاندن و پەسەندکردنی پشتگیری موختار و پشتگیری نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەکات کە لە مامەڵەکانیان ڕۆژانە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ داوای ئەو پشتگیریانەیان لێ دەکرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color