دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بۆ جاری دووەم، سەردانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی (بەرەی گەل)یان لە زیندان کرد. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، 21ى 9ى 2025 شاندێكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته و دوو له راوێژكاران سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى و زیندانیانى لاله‌زاریان كردووه. وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ى مافى له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه. مانگێک بەسەر رووداوی ئوتێل لالەزار تێپەڕی که بەهۆیەوە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک فەرماندە و چەکداری هێزی دووپشک دەستگیرکران.