ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاماژەبەوەدەکات لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت قسەی کردووە و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەتی بۆ ئاشکرا کردووە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دەوڵەت كۆبوونه‌وه‌یه‌كم كرد‌و پێی راگه‌یاندم، ناوه‌ڕ‌ۆكی راپۆرته‌كه‌مان ئه‌رێنییه. ئاماژەی بەوەشکردووە، چاره‌نوسی مووچه به‌نده به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه هه‌نگاوی باشی بڕ‌یوه، مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ و 12 مانگی ساڵی داهاتوو هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له 17ی7ی2025 واژۆیان كردووه.