دواجار ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتنی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە هەولێرواژۆی لەسەركرا، بە گوێرەی ڕێككەوتنەش تا پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2026 كار بەو ڕێككەوتنە دەكرێت. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەمڕۆ لە هەولێر ڕێككەوتنی سێ قۆڵی نێوان كۆمپانیاكانی نەوت و وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان واژۆی لەسەر كراوە، كە تا پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2026 كاری پێدەكرێت. ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردە دەكرێت هاوكات حەقی كۆمپانیاكان بۆ هەر بەرمیلێك ١٦ دۆلار دیاریكراوە، هاوكات كرێی كۆمپانیاكان لەو رۆژەوەی نەوت هەناردە دەكرێت هەژمار دەكرێت و دەدرێتە كۆمپانیاكان. هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، هەرێم رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوخۆ بەكاردێنێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا داهاتە فیدڕاڵییەكان لە ١٠٠٪ و داهاتی نانەوتی لە ٥٠٪ بۆ عێراق دەنێردرێت. هەر لەو ڕێككەوتنەدا ئەوەهاتووە كە عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی مووچەی ئەو مانگانەی كە ماون و دابەشنەكراون.