گرنگ

دوای کوشتنی دوو هاووڵاتی لە کفری، دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ برایەكی ئەكبەر حاجی رۆستەم دەركرد

2025-09-24

 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، لە ماڵەکەی خۆیاندا باوک و کوڕێک بەدەستڕێژی گولە کوژران، دواتر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ برایەکی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەرکرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، ئەو برایەی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرکراوە پلەی عەمیدی لە هێزی پێشمەرگەدا هەیەو پێشتر جێگری فەرماندەی لیوای ٣ ی هێزی پێشمەرگە بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کفری بە پێی مادەی ( ٤٠٦) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عەمید (جمهور حاجی رۆستەم) دەرکردووە، بە تۆمەتی دەست هەبوون لە کوشتنی کوڕو و باوکە عەرەبەکەی ئەمڕۆی کفری.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color