گرنگ

مەریوان نەقشبەندی: مێژوناسەكان دەڵێن ئاینی زەردەشتی ئاینی زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكی كوردستان بووە

2025-09-24

 

وتەبێژی پێشووتری وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، سەرەڕای هەڕەشەی كەسایەتییە تاریكبینەكان،بەڵام خەڵكی كوردستان ڕێزی لەمێژووی خۆی گرتووە، مێژوناسەكان دەڵێن ئاینی یەكتاپەرستی زەردەشتی بۆ سەدان ساڵ ئاینی زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكی كوردستان بوە و هەندێكیش دەڵێن (زەردەشت)پێغەمبەرێكی كورد بووە. مەریوان نەقشبەندی، وتەبێژی پێشووتری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بلاویكردووەتەوە، سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی دەوروبەر و هێز و كەسایەتیە تاریكبینەكان،بەڵام خەڵكی كوردستان ڕێزی لەمێژووی خۆی و ئەو قۆناغانە گرتوە كەپێیدا تێپەڕ بوە،مێژوناسەكان دەڵێن ئاینی یەكتاپەرستی زەردەشتی بۆ سەدان ساڵ ئاینی زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكی كوردستان بوە و هەندێكیش دەڵێن (زەردەشت)پێغەمبەرێكی كورد بووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە وەهای كردوە ناوی (زەردەشت)ناوێكی دیار و گرنگ بێت لەكوردستان، بەسەدان و رەنگە هەزاران كەس لەكوردستان ناویان (زەردەشت)تەنانەت مەلا و مامۆستای ئاینی و ئەندامی حزبە ئیسلامیەكانی كوردستانیش هەیە ناویان(زەردەشت)ە،چەندین قوتابخانە و كۆمپانیا و ماركێت هەیە بەناوی(زەردەشت). ئەوەشی نوسیوە، لەیاسای ژمارە(5)ی ساڵی(2015)ی پەرلەمانی كوردستان كەبەكۆی دەنگ پەسەند كراوە و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەبێ هیچ تێبینیەك ئیمزای لەسەر ئەم یاسایە كردوە،زەردەشتی وەك یەكێك لەئاینە رەسمیەكانی كوردستان ناسێنراوە،بۆ یەكەمجار لەمێژووی هەمو كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا (مەسرور بارزانی)سەرۆكی حكومەت لەمیانەی پێشكەشكردنی كارنامەی حكومەتەكەی ئاماژەی بەناوی(زەردەشتی)كرد، ئەمە تایبەتمەندی خەڵكی كوردستانە كەهەمیشە ڕێزی لە مێژوو و ڕەسەنایەتی خۆی گرتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color