گرنگ

سودانی توانیمان 500 ملیار دینار لە دزی سەدە بگەڕێنینەوە

2025-10-04

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، لێكۆڵینەوەمان لەگەڵ ئەو لایەنانە كردووە كە لە دزیی سەدە تێوەگلاون و توانیمان (500) ملیار دینار بگەڕێنینەوە، هاوكات حكومەتەكەی رێگەی بە هیچ لایەنێك نەداوە هەنگاوێك بنێت كە زیان بە بەرژەوەندیی عێراق بگەیێنێت. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: كارمان لەسەر چاكسازی لە دەستە چاودێرییەكان كردووە، لێكۆڵینەوەمان لەگەڵ ئەو لایەنانە كردووە كە لە دزیی سەدە تێوەگلاون و توانیمان (500) ملیار دینار بگەڕێنینەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و تێوەگلاون بە گەندەڵی، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی. سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی وتووە، كاتی ئەوە هاتووە هاوپەیمانییەكی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی رابگەیێندرێت كە پێكهێنانی هێزێكی ئەمنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان لەخۆبگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color