وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بلاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هاوكاری دارایی هاوپەیمانان خراوەتە سەر ژمارە حسابی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی دوو شەممە دەستبەدابەشكردنی دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەهاتووە، ئەمڕۆ ٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٥ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(٩) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەكرێت بە ئەنجامدا رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە بەرواری (٦)ی ئۆكتۆبەر دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. ئاماژە بەوەشكراوە، لەم مانگەدا، نزیكەی (٩٧٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانكیەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.