ئەمڕۆ یەكشەممە، 5/10/2025، لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە ڕێوەڕەسمێك بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازانی عێراق و ئێرانی بەڕێوەچوو، كە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژراون. بەگوێرەی میدیاكانی عێراقی، ڕێوڕەسمی ڕادەستكردنی پاشماوەی ڕوفاتەكانی شەڕی ئێران و عێراق لە نێوان هەردوولا لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە دەستیپێكردووە، كە ژمارەیان 118 ڕووفاتە بەجۆرێك ژمارەی ڕووفاتەكان 70 عێراقی و 48 ئێرانی بووە، هاوكات زۆربەی ڕوفاتەكانی عێراق نەناسراونەتەوە. ئاڵوگۆڕی پاشماوەی ڕوفاتەكان لە نێوان عێراق و ئێران بە پێی ڕێكەوتنی جنێڤە كە لە ساڵی 2008ەوە واژۆ كراوە، بەڵام ئاماری فەرمی لەسەر كۆی ژمارەی ڕوفاتەكان ئاشكرا نەكراوە.